خەندان سپۆرت
پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، پێی وایە ڕۆدری باشترین یاریزانی ناوەڕاستە لە جیهاندا، ئەمەش دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرانبەر كرڤینا زڤێزدای سربی لە چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرزی دیکەی پێشکەش کرد.
ئێوارەی سێشەممە یانەی مانچستەر سیتی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی كرڤینا زڤێزدا بردەوە، جولیان ئەلڤارێز دو گۆڵی تۆمارکرد پێش ئەوەی ڕۆدری گۆڵی سێیەم بۆ تیمەکە تۆمار بکات.
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردو لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و نازناوەکەی بەدەستهێنا، دوێنێ ڕۆدری گۆڵێکی نوێی تۆمارکرد و بە لێدانێکی بەهێز.
ڕۆدری نازناوی باشترین پیاوی یارییەکەی بەدەستهێنا، گواردیۆلاش پێی وایە هیچ یاریزانێکی باشتر لەو نییە لەو هێڵەی یاری تێدا دەكات.
گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە لەلایەن مانچستەر سیتی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت: ئێستا بەڵێ، ئەو باشترینە، هیوادارین باشتر بێت و گەشە بکات، چونکە یاریزانێکی ناوەندە و ناوازەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان رۆدری دەتوانێت زۆر یاری ئەنجام بدات، ئێستاش یەکێکە لە پێشەنگەکانی تیمەکە، یاریزانێکی ئاستێکی بەرزە، لەسەر ئاستی هێرشبەری یاریگا و بۆشاییەکان دەخوێنێتەوە و زۆر باش دەزانێت لە کوێیە.
گواردیۆلا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەنزیک ناوچەی سزا زۆر مەترسیدارە، حەز دەکات بگاتە سێیەمی کۆتایی یاریگا و شوت بکات، زۆر باش یاری دەکات.
ئەستێرە ئیسپانییەکە هاوبەشێکی نوێی لە هێڵی ناوەڕاستدا هەبو، كە یانەكەی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ ماتیۆس نونێز کرد، کە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیمەکەدا ئەنجامدا.
وتیشی: ماتیۆس نونێز یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا نەک دوای ماوەیەکی زۆر، ئەو کوالیتییەکی جیاوازی هەیە وەک ماتیو کۆڤاسیچ و کیڤن دی برۆین، لە ڕاکردن لەگەڵ تۆپ و دواتر وەستان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێشتا کاتێکی ماوە بۆ گەشەکردن و باوەڕمان وایە دەتوانێت باشترینی خۆی بدات.