بڕیارێکی درەنگ سانجێرمانی لە مانەوەی مێسی بێبەش كرد

03:36 - 20/09/2023

2643جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە دیمەنی نوێی پەیوەست بە ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.

مێسی لەم هاوینەدا ڕەتیکردەوە بڕگەی درێژکردنەوە لە گرێبەستەکەیدا کارابکات و تەنیا بۆ ماوەی دو وەرز لەگەڵ پاریس سانجێرمان سنوردارکرد و ڕوی لە ئینتەرمیامی کرد.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "le10sport"ی فەرەنسی، مێسی دەیتوانی لەگەڵ سان جێرمان بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە ئەگەر بڕیارێکی درەنگ نەبوایە.

دوابەدوای ڕۆیشتنی مێسی لە سان جێرمان، تیمی پاریسی بڕیاریدا کریستۆف گالتیێ ڕاهێنەر لە پۆستەکەی دوربخاتەوە و لویس ئێنریکی لە شوێنی ئەو دابمەزرێنێت.

ئینریکی بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکان دادەنرێت کە مێسی لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە کاریان لەگەڵدا کردوە، چونکە تیمەکە لە ساڵی 2015دا سەرکەوتو بووە لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر پاریس سانجێرمان مانگ و نیوێک پێش وادەی ڕاگەیاندنی بەرپرسیارێتی ئینریکی گرێبەستی لەگەڵدا بکردایە، ئەوا مێسی هەر یاریزانێکی سانجێرمان دەبو.

مێسی لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە سان جێرمانەوە کرد، دوای تەواوبونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دو وەرز لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم واژۆ كرد.