چاڤی ئامانجی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

05:08 - 18/09/2023

1101جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئامانجەکانی تیمەکەی لە چامپیۆنزلیگ لە ماوەی ئەم وەرزەدا ئاشکرا کرد.

بەرشەلۆنە لە کۆمەڵەکەدا لەگەڵ پۆرتۆ و شاختار دۆنێسک و ڕۆیاڵ ئەنتۆرپ ڕکابەری دەکات و پاڵەوانی بەلجیکاش سبەی سێشەممە بەرەو مۆنتخویک دەڕوات.

کاتێک پرسیاری لەسەر ئامانجەكەیان لە ئەوروپا لێ کرد، چاڤی وتی: ئامانجەکە ڕونە، سەرەتا دەمانەوێت لە کۆمەڵە و وەک تیمی یەکەم سەربکەوین، دواتر قسە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ڕابردو بەختێکی زۆر خراپمان هەبو لە تیروپشکەکەدا، ئەوە بایرن و ئینتەرمیلان بون کە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی، ئەمساڵ دەبێت ئەوە بسەلمێنین، پێدەچێت سادەتر بێت، بەڵام سبەی بەرانبەر پاڵەوانی خولی بەلجیکا یاری دەکەین، ئەمەش هەڵسەنگاندنێکە بۆ خۆمان.

هەروەها پرسیار لە چاڤی کرا کە ئایا ئامانج بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە یان باشترکردنی ئاستە، وتی: لە هەردو حاڵەتەکەدا پێشکەوتن لە ڕکابەرییەکان و بردنەوە، دەبێت باشتر بین و باشتر کێبڕکێ بکەین، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە بگەینە قۆناغی 16 و یارییەکی باش.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆژی شەممە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بە یاریکردن بەم شێوەیە دەتوانین ڕکابەری بکەین، دواتر لە قۆناغی 16دا ئەوە دەبینین، بەڵام سەرەتا دەبێت سەرکەوین، ناتوانین پێشبینی بکەین.

یانەی بەرشەلۆنەی چاڤی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە هەردو بۆنەدا لە یاریگاکان دورخرایەوە، هەرچەندە قۆناغی یەکەمیش نیوەی لە ئەستۆی ڕۆناڵد کومان بو.

لە یۆرۆپا لیگدا لە لایەن ئەنتراخت فرانکفۆرت و مانچستەر یونایتدەوە کرایە دەرەوە.

چاڤی وتی: ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕکابەرییەکان و هیوادارم بتوانین هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێین، بەڵام دەمەوێت بە باشی ڕکابەری بکەم.