بەرشەلۆنە بەدوای گرێبەستێکی تایبەتدا دەگەڕێت لە لالیگا

04:01 - 17/09/2023

1698جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە میرکاتۆی زستانەی داهاتودا سەرنجیان دەخەنە سەر یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی لالیگا.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێداگری لەسەر خواستی خۆی دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ کە لە یاریکردن لە بەردەم هێڵی بەرگریدا باش بێت، هاوشێوەی ئۆریۆل ڕۆمیۆ.

سەرەڕای لێهاتویی فرێنکی دی یۆنگ و ئیلکای گۆندۆگان لەم پۆستەدا، بەڵام چاڤی پێی باشە یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گویدۆ ڕۆدریگێز، یاریزانی یانەی بیتیس، یەکێکە لەو ناوانەی کە ئیدارەی یانەکەی و چاڤی لە هاوینی ڕابردوەوە لە بەرشەلۆنە سەرسامن پێی.

گرێبەستەکەی ڕۆدریگێز لەگەڵ بیتیس هاوینی داهاتو کۆتایی دێت، بۆیە یانەکە ناچار دەبێت لە زستاندا بە نرخێکی کەم بیفرۆشێت، ئەگەر ڕازی نەبێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەكەی.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە