داواکارییەكی شێتانە یەكێکە لە هۆکارەکانی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی دێمبلی لەگەڵ بەرشەلۆنە

05:08 - 14/08/2023

11739جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

موسا سیسۆکۆ، بریکاری عوسمان دێمبلی یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە، لە کاتی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە داواکارییەکی شێتانەی هەبوە.

دانوستانەکانی نوێکردنەوە لە نێوان هەردولادا شکستی هێنا و دواتر دێمبلێ بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ ڕوی لە پاریس سانجێرمان کرد.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، گرێبەستی پێشوی دێمبلی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە یاریزانە فەرەنسییەکە ئەگەر 60%ی یارییەکانی تیمەکە ئەنجام بدات، ئەوا پاداشت وەردەگرێت (بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەیەکی دیاریکراوی خولەک لە هەر یارییەکدا).

ئاماژەی بەوەشکردوە، دێمبلی یەکێک لە پاداشتەکانی لەدەستداوە، بەهۆی پێكانی ماسولکەی پێشەوەی ڕانی چەپی بەرانبەر جیرۆنا.

وە ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردوە، بریکاری دێمبلی، لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە داوای لە بەرشەلۆنە کردوە ئەو پاداشتەی پێ بدەن كە بەهۆی پێکانە بەردەوامەكانیەوە ڕەتکراوەتەوە.

موسا سیسۆکۆ ئاماژەی بەوەشکرد، پێکانەکە خەتای دێمبلی نییە، بەڵکو بەهۆکارێکەوە ڕوویداوە کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئەو یاریزانە، دوای ئەوەی کارمەندی خزمەتگوزاری یانەکە لەبیریکردوە گۆرەوەی گەرمکردنەوە بۆ یاریزانەکە دابین بکات کە قاچی گەرمدەکاتەوە.

سیسۆکۆ پێی وایە ئەمە هۆکاری سەرەکی پێکانەکەی دێمبلێیە، ئەمەش وایکرد لە خولەکی 26ی نیوەی یەکەمدا یاریگا بەجێبهێڵێت، بەمەش بووە هۆی بێبەشکردنی یەکێک لە پاداشتەکان.