ئەگەری هەیە کاکا پەیوەندی بە تیمەكەی ئەنچیلۆتی بکات

06:00 - 06/07/2023

3264جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەفسانەی میلان، کاکای بەڕازیلی، دەتوانێت پەیوەندی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشوی بکاتەوە لە ستافی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی، کە لە ساڵی 2024ەوە دەستپێدەکات.

وە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل، ئیدیناڵدۆ ڕۆدریگێز، ڕایگەیاند کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی سێلیکاو دەبێت، لە جامی كوپا ئەمریکای 2024.

وە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕۆدریگێز لە کاتی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەنچیلۆتی قسەی لەگەڵ براوەی پێشوی تۆپی ئاڵتونی و کافۆی هاونیشتیمانی کردووە و کاکاش دەتوانێت لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە ڕاهێنەری پێشویەوە بکات.

دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە پایتەختی ئیسپانیا، ئەنچیلۆتی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە دەکات، هاوکات فێرناندۆ دینیز وەک ڕاهێنەری کاتی سەرپەرشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات.

نیشانەکردن

#به‌رازیل