خەندان سپۆرت
وێنەی چاتێك لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە لەنێوان نەیمار داسیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ هاندەرێک کە داوای لێکردوە لەگەڵ تیپی قوتابخانەکەی یاری بکات.
ئەو هاندەرە پەیامێکی ناردوە بۆ نەیمار و نوسیویەتی: دەزانم قورس بو پێکانت هەبێت و ڕەخنە و لێگیرا لە لایەن هاندەرانی پاریس، ئەگەر بەدوای یانەیەکی دیكەدا دەگەڕێیت، لە تیپی قوتابخانەکەمدا کەمیی یاریزانمان هەیە، لە مانگی ئەیلولدا لەنێوان ڕیزەکانماندا دەتوانیت یاری بکەیت، ئەگەر پەیامەکەتان بینی وەڵامم بدەنەوە، بەم زوانە، گەڕانەوەیەکی بەهێز بۆت.
نەیمار بەم دەستەواژەیە وەڵامی دایەوە: ئۆفەرەکە چییە؟
دواتر بەخێرایی وەڵامەکە لە هاندەرەکەوە هات و نوسیویەتی: خواردنی قوتابخانەکەمان نایابە و لە کۆتایی ساڵدا بلیتێکتان پێدەدەین بۆ باهیا، دواتر نەیمار بەڵێنی پێدا بابەتەکە لەبەرچاو بگرێت.