خەندان سپۆرت
گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری ئوسترالیا جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی هەمو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لیۆنێل مێسی لە یاریی دۆستانەدا بەرانبەر ئەرجەنتین ڕابگرێت.
ئارنۆڵد وتی: سەبارەت بە لیۆنێل مێسی، چۆن دەتوانی بێ ڕێزی بە یاریزانێک بکەیت کە ئەو شتەی لە تۆپی پێدا ویستویەتی بەدەستی هێناوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ڕێزی لێدەگرین، بەڵام لە هەمان کاتدا هەوڵدەدەین ڕێگری لێبکەین و سەرنجمان لەسەر ئاستی خۆمان بێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵبژاردەی نیشتمانی وانەی زۆری لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دواییەی بەرانبەر ئەرجەنتین وەرگرتوە.
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ یاریزانە گەنج و درەوشاوەکان دەکات لە ماوەی چوار ساڵی داهاتودا بۆ ئەوەی سەربکەوێت بۆ مۆندیال کە لە ساڵی 2026 لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.