ڤیدیۆ.. مۆرینیۆ بە رەتکردنەوەی مەدالیای زیو مشتومڕ دروستدەکات

02:22 - 01/06/2023

1648جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی ڕۆما ڕەتیکردەوە ئەو میدالیای زیوییەی لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا بەدەستیهێنابو، لای خۆی بهێڵێتەوە، دوای ئەوەی لە یاریەکەدا شکستیهێنا.

جۆزێ مۆرینیۆ دوای یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ مەدالیا زیوەکەی بەرەو جەماوەر لە یاریگادا فڕێدا و بە لاوێکی بەخشی.

شەوی رابردو سیڤیلیا سەرکەوتو بو لە کۆتاییهێنان بە زنجیرە مێژوییەکەی مۆرینیۆ، دوای ئەوەی یەکەمین دۆڕانی بەسەر پورتوگالییەکەدا هێنا لە یاری کۆتایی ئەوروپا بە لێدانی سزا (4-1)، پاش ئەوەش کاتی ئەسڵی و زیادکراو بە یەکسانبونێکی ئەرێنی کۆتایی هات بە گۆڵێک بۆ هەر تیپێک.