ڕیال مەدرید لە نێوان هالاند یان مباپێ یەكێكیان هەڵدەبژێرێت

03:46 - 24/05/2023

2116جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، یانەی ڕیال مەدرید ئامادەیە بۆ ئەوەی دەست بە هەنگاوێکی گەورە بکات بە ئاراستەی کیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان، یان ئێرلینگ هالاند یاریزانی مانچستەر سیتی بۆ دوبارە بونیادنانەوەی پێکهاتەکەی.

یانە ئیسپانییەکە لەماوەی کۆتاییدا پەیوەندی بەو دو ئەستێرەیە هەبوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە بگاتە هیچ کامیان.

ڕۆژنامەی فەرەنسی “لیکیپ” ڕایگەیاند کە گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت، و بەدوری نازانرێت بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی 12 مانگ دەستپێبکات، هەروەها ئەگەری واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەی بێبەرامبەر وەک بەدیلێک بۆ جێگەی کەریم بنزیما پێویستە، هەربۆیە یانەی شاهانە ئەوپەڕی تواناكانی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵیدا واژۆ بکات.

هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە یانەی ڕیال مەدرید چاودێری ئێرلینگ هالاندیش دەکات کە لە ئێستادا لەگەڵ یانەکەی مان سیتی دەدرەوشێتەوە.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتودا بنزیمای تەمەن 35 ساڵ گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆ بکات، بەڵام یانەکە ڕێگەی پێدەدات لە کۆتایی وەرزی 2023/2024 بڕوات و ڕێگە خۆش بکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی نوێ.

جێگای سەرنجە مباپێ یان هالاند ئەو دو یاریزانەن کە دو یانە زەبەلاحەکەی لالیگا دەستنیشانیان کردوە بۆ ئەوەی بەرەو سەردەمێکی نوێیان بەرن.