خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەی "سپۆرت" ئاشکرایکردوە، جواو کانسێلۆی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی کە ئێستا بە خواستن لە یانەی بایرن میونشنە، بۆ پاڵپشتیکردنی پۆستی بەرگریکاری ڕاستی یانەی بەرشەلۆنە چوەتە نێو كارنامەی یانەكەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە کانسێلۆ بژاردەی یەکەمی بەرشەلۆنەیە، هەرچەندە یانە ئیسپانییەکە دەزانێت کە مان سیتی ڕەتیدەكاتەوە كە یاریزانەكە بە خواستن بداتە یانەیەكی دیكە.
وە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە بایرن میونشن بەنیازی کڕینی کانسیلۆ نییە، هەر بۆیەش دەگەڕێتەوە بۆ مانچستەر سیتی، ئەمەش لەنێو بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید و ئارسناڵدا.
جێگای سەرنجە، بەپێی زانیارییەکان، بەرشەلۆنە گرەو لەسەر رێككەوتن لەگەڵ بریکاری یاریزانەکان، خۆرخی مێندێز دەکات، کە کانسێلۆ بە نرخێکی کەمتر کە بە 40 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، بۆ یانەكەیانی بگوازنەوە.