گواردیۆلا بەهۆی هالاندوە هێرش دەکاتە سەر مینا

03:56 - 15/05/2023

2319جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕەخنەی توندی لە هەڵسوکەوتی ييری مینای یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆن  گرت بەهۆكاری رەفتارەكانی لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی یاریزانی یانەكەی.

گواردیۆلا ناڕازی بو لەو شێوازەی مینا و هاوبەشە بەرگریەکەی کۆنر کۆدی هەوڵیاندا مامەڵە لەگەڵ هالاند بكەن بە شێوەیەكی خراپ، پیپ دوای یارییەکە لەناو یاریگادا ڕوبەڕوی ئەو دوانە بوەوە.

گواردیۆلا سەبارەت بەوەی بۆچی ئەم کێشەیەی هەبوە وتی: ئەوەی لەگەڵ یاریزانەکان لە یاریگادا دەیکات پێویست نییە، ئەو بە تەواوی دەزانێت چی کردوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو یاریزانێکی باشە، بەڵام بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بەرگری بکات! بە هیچ شێوەیەک پێویست نییە بەوە نییە كە کردویەتی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرسامم بە کۆدی، بەڵام ئەوەی مینا لەگەڵ هەموان کردویەتی پێویست نەبوە و لە هەمو یارییەکدا ئەو کارە دەکات، ئەوەم پێ وتوە، لێی بپرسە چی دەکات.

وە پێدەچێت هالاند شەڕێکی ڕاستەقینەی لەگەڵ بەرگریکارانی ئێڤەرتۆن کردبێت، وەک چۆن لە دوای یارییەکە درێسەکەی بە هاندەرێکی داوە کە جەستەی پێوەی دیار بو.