خەندان سپۆرت
ئەمرۆ پێنجشەممە تیروپشکی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023 بەڕێوەچو، کە بڕیارە لە 12ی مانگی 1 تاوەكو 10ی مانگی 2ی ساڵی 2024 لە قەتەر بە بەشداری 24 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەم شێوەیەیە:
گروپی یەکەم.. (قەتەر، چین، تاجیکستان، لوبنان)
گروپی دوەم.. (ئوسترالیا، ئۆزبەکستان، سوریا، هیندستان)
گروپی سێیەم.. (ئێران، ئیمارات، هۆنگ کۆنگ، فەلەستین)
گروپی چوارەم.. (ئوردن، ئەندەنوسیا، عێراق، ڤێتنام)
گروپی پێنجەم.. (کۆریای باشور، مالیزیا، ئوردن، بەحرەین)
گروپی شەشەم.. (سعودیە، تایلەند، قرغیزستان، عومان)
یەکەمین خولی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 1956 دەستیپێکرد و ژمارەی تیمەکانی بەشداری پاڵەوانێتییەکە وردە وردە لە چوار تیمەوە لە هەریەک لە سێ چاپی یەکەمدا بەرەو زیاد بون رۆیشت تاوەكو بڕیاردا پاڵەوانێتیەكە بۆ 24 هەڵبژاردە زیاد بكرێت.