خەندان سپۆرت
بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەکات.
ڕۆژنامەی "مارکا" بڵاویکردەوە، بێرناردۆ لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی ڕیاڵ قسەی کردوە، لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی هەردو تیمەکە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ، وەرزی ڕابردو، و پێی وتووە: "بە سەرۆکی یانە شاهانەییەکە بڵێ، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵم بکات ... دەمەوێت لێرە یاری بکەم".
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە پەیامەکە پێشتر گەیشتوەتە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە.
ڕونیشیکردەوە، ڕیال مەدرید بیر لەو گرێبەستە ناکاتەوە، هەرچەندە بەهای سیلڤا وەک یاریزانێکی گەورە بەرز دەنرخێنێت، بەڵام تەمەنی ئەو یاریزانە (28 ساڵ) و نرخی ئەو یاریزانە کە لە نێوان 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆدایە، ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە دەکات.
وە “مارکا” ئاشکرای کرد کە خۆرخی مێندێز بریکاری بێرناردۆ سیلڤا پێشتر پێشنیاری ئەو یاریزانەی کردوە بۆ بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان.