خەندان سپۆرت
میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ دەڵێت، یانەکەی هێشتا دەتوانێت نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.
ئارسناڵ لە ڕیزبەندی دوەمدایە، 5 گەڕ پێش تەواوبونی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ، خاڵێک لە دوای مانچستەر سیتی پێشەنگەوەیە، هەرچەندە تیمەكەی گواردیۆلا یارییەكی دواخراویشی هەیە.
راهێنری یانەی ئارسناڵ ئارتێتا وتیشی: "هێشتا دەتوانین نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنین، پێنج یاری ماوە و زۆر شت ڕودەدەن، ئەوەی دەبێت بیکەین ئەوەیە كە (دۆڕانەکەی هەفتەی پێشو بەرانبەر سیتی) لەبیربکەین، لێی فێرببین و بەرەو پێش بچین بە تەواوی فۆکەس بخەینە سەر ئەو یارییانەی كە ماومانە ئەنجامی بدەین و هەڵەكانمان ڕاست بکەنەوە.