کریس سمیس یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد

03:44 - 19/04/2023

1530جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریس سمیس یاریزانی پێشوی یانەی ئێن ئێف ئێڵ لە تەمەنی 31 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و تاوەكو ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

دوایین تیپی سمیس لە NFL لە ساڵی 2021دا یانەی هیوستن تەکساس بو پێش ئەوەی لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردودا گرێبەست لەگەڵ یانەی سیاتڵ سی دراگۆنز بکات لە یاری XFL.

سمیس تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای یاریکردنی بۆ یانەی سیاتڵ سیاتڵ دراگۆنزی یانەی ئێکس ئێڵ ئێڵ کۆچی دوایی کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانان ماتەمینیان بۆ گێڕا، دیارترینیان دوین “زە ڕۆک” جۆنسۆن بو، کە لە تویتێکدا نوسیویەتی: "زۆر بەداخەوە بوم بە بیستنی ئەم هەواڵە، خەم دەخۆم بۆ خێزانی کریس، هەمو جیهانی XFL خۆشەویستی و ڕوناکی و هێز دەنێرێت بۆ خێزانی سمیس، بەهێز بە، ئێمە لێرەین دیجیی".

سمیس تەنها چەند کاتژمێرێک دوای یاریکردنی بۆ یانەی سیاتڵ سی دراگۆنز لە یارییەکانی XFL کۆچی دوایی کرد و تاوەكو ئێستا هۆکاری مردنەکەی ڕانەگەیەندراوە.

نیشانەکردن

#جیهان