خەندان سپۆرت
ماڵپەڕی "Carbuzz" لیستی گرانترین ئۆتۆمبێلی فێراری لە ئێستادا لە جیهاندا بڵاوکردوەتەوە، کە لە دوای دامەزراندنی کۆمپانیاکە لە 13ی ئەیلوولی 1939ەوە بەرهەم هێنراون. ئەمەش 11 ئۆتۆمبێلەکەیە دەخەینە ڕو: 1 - فێراری 250 "1961 GTS WB کالیفۆرنیا سپایدەر" نرخ: 18.45 ملیۆن دۆلار. 2- فێراری "290 ئێم ئێم سکالیتی" ساڵی 1956. نرخ: 22.005 ملیۆن دۆلار. 3- فێراری 410 سپۆرت سپایدەر ساڵی 1955. نرخی: 22.005 ملیۆن دۆلار. 4- فێراری 275 GTB/C تایبەت ساڵی 1964. نرخی 26.4 ملیۆن دۆلارە. 5 - فێراری 275 GTB/4*SNART سپایدەر لەلایەن سکالێتی ساڵی 1967. نرخ: 27.5 ملیۆن دۆلار. 6 - فێراری 290 MM ساڵی1956. نرخ: 28.05 ملیۆن دۆلار. 7 - فێراری 335S سپایدەر سکالێتی ساڵی 1957. نرخ: 35.73 ملیۆن دۆلار. 8- فێراری 250 GTO ساڵی 1962. نرخی: 38.115 ملیۆن دۆلار. 9 - فێراری 250 جی تی ئۆ ساڵی 1962 . نرخ: 48.405 ملیۆن دۆلار. 10 - فێراری 250 جی تی ئۆ ساڵی 1963 . نرخ: 52 ملیۆن دۆلار. 11- فێراری 250 جی تی ئۆ ساڵی 1963 . نرخ: 70 ملیۆن دۆلار.