خەندان سپۆرت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و لیژنەی ڕێکخەری ناوخۆیی بۆ جامی ئاسیا وادەی ئەم پاڵەوانێتییەیان ڕاگەیاند، کە قەتەر میوانداری دەکات و لە 12ی 1ی 2024 دەستپێدەکات و تاوەکو 10ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت.
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دوپاتیکردەوە کە پاڵەوانێتییەکە لە هەشت یاریگادا بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا شەش یاریگا کە بە هاوبەشی میوانداری مۆندیالی 2022ی قەتەریان کردوە، کە بریتین لە یاریگای ئەلجەنوب، یاریگای ئەلبەیت، یاریگای ئەحمەد بن عەلی، یاریگای ئەلسومامە، یاریگای شاری پەروەردە، یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە، یاریگای جاسم بن حەمەد و یاریگای عەبدوڵڵا بن خەلیفە لەگەڵدایە.
هەروەها وادەی فەرمی تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە پشتڕاستکراوەتەوە، لە شانۆی ئۆپێرا هاوس لە کاتارا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لە 11ی ئایاردا، بە مەرجێک دوای تیروپشکەکە خشتەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە ڕابگەیەنرێت.