ئۆلیڤەر کان: بڕیاری دورخستنەوەی ناگلسمان سۆزداری نەبو

04:36 - 25/03/2023

1660جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئۆلیڤەر کانی سەرۆکی دەستەی كارگێڕی یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند، جولیان ناگلسمان ڕاهێنەری پێشوی تیمەکە بەهۆی هەڵاوسانی ئاستی یانەکەی دورخرایەوە.

کان دەڵێت: بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی سەرکەوتنی وەرزشییە، ناچار بوین بپرسین بۆچی ئاستی تیپەکە هاتوەتە خوار.

دوپاتیشی کردەوە، بڕیارەکە بە سۆز و سۆزدارییەوە نەبوە، دوای شکستەکەی بەرانبەر بایر لیڤەرکوزن، بەڵکو دوای شیکارییەک هات کە بەدواداچون بۆ هەمو مانگەکانی ڕابردو کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕیارێکی سۆزداری بوایە ڕۆژی دوشەممە وەریدەگرت، بەڵام دوای شیکردنەوە و تێڕامان ئەو بڕیارەماندا، تیپەکەمان بەهێزکرد، ئێمە یەکێک لە باشترین تیپەکانی ئەوروپامان هەیە، بەڵام بەردەوامیی ئاستەکە بەزی یانەكە هەمیشە گرنگە بۆمان.

لە کۆتاییدا وتی: وەرزەكەمان بە سێ یەکسانبون دەستپێکرد، سێ یاریمان دۆڕاند، پێنج بردنەوەمان بەدەستهێنا، ئەمەش لەگەڵ خواستی ئێمەدا ناگونجێت، ئێمە ئاواتەخوازین بەردەوامیمان هەبێت، لە یارییەکانیشدا بینیمان، وەک یارییەکەی پاریس سانجێرمان، یارییەکە... تیمەکە بەڕاستی تواناکانی خۆی نیشان دەدات.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن