یاری دۆستانەی عێراق و ڕوسیا لە سانت پترسبۆرگ بەڕێوە دەچێت

04:04 - 25/03/2023

1554جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای زینیت ئارێنا لە شاری سانت پترسبۆرگ، کە یەکێکە لەو یاریگایانەی کە میوانداری جامی جیهانی 2018ی کردبو، میوانداری هاوتا عێراقییەکەی دەکات.

بڕیاربوو شێرەکانی میزۆپۆتامیا لە 21ی ئازار لە شاری سوچی ڕوسیا کەمپی ئامادەکاری دەستپێبکەن، پێش ئەوەی فیدراسیۆنی عێراق كەمپەكە هەڵبوەشێنێتەوە بەبێ ئەوەی هۆکاری ئەو هەڵوەشاندنەوەیە ئاشکرا بکات.

لەلایەکی دیکەوە فیدراسیۆنی ڕوسیا پێشتر بڕیاریدا کە وادەی یارییەکە یەک ڕۆژ پێشبخات و لە سوچییەوە بگوازێتەوە بۆ سانت پترسبۆرگ، بۆ ئەوەی بینەرانێکی زۆر پشتگیری تیپەکەی بکەن.

وە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، خیسوس کاساسی ئیسپانی، لیستێکی هەڵبژارد کە (25 یاریزان)ی تێدابو، لەنێویاندا سێ یاریزانی پیشەگەر لە ئەوروپا کە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن بەهۆی دودڵی یانەکانیان بۆ گەشتکردن بۆ ڕوسیا، لەکاتێکدا یانەکانیان ئاماژەیان بەوەدا کە یاریزانەکان داوای گەشتکردن بۆ ڕوسیا نەکەن.

نیشانەکردن

#عێراق