یەكەم پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كلاسیكی نێودەوڵەتی بەسەركەتوی بەكۆتاهات

10:48 - 12/03/2023

2650جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - راگەیاندی ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر

دوای چوار رۆژ لەكێبڕكێی بەهێزی پاڵەوانیەتی شەترەنجی كلاسیكی نێودەوڵەتی وبەبەشداری (32) یاریزان لە كچان وكوڕان ئەمشەو بەسەركەوتووی بەكۆتا هات.

سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە سەرۆكی ئەكادیمیای هەولێر پشتیوان شێخ ئەحمەد وتی : ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر لەیەكەم پاڵەوانیەتی خۆیدا بەشێوازی كلاسیك ولەسەر سستەمی سویسڕی كە چوار رۆژی خایاندن و بەحەوت جەولە بەكۆتاهات،هەروها (32) یاریزان بەشداری كرد،كە(8 كچە یاریزان و24 كوڕ بون.

هەروەها وتی : بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز هەوڵدەدەین پاڵەوانیەتی تر ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی كۆنتاكی یاریزانە باشتر وئەكتیڤ بێت،هەورەها ئێمە نابێت لەبیربكەین كە قەڵایەكی تۆكمەمان لەپشتە،ئەویش دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشینە،كەهەردەم بەبێ جیاواز روماڵی چالاكییەكانمان دەكەن وئەمە مایەی دڵخۆشییە.

پاشان سەرۆكی ئەكادیمیا وتی : ئێمە تموح و ویستمان زیاترە بپەڕینەوە نێو وڵات بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی،بێگومان ئەمەش كات و پلان وپرۆژەی تۆكمە و هزری روونی دەوێت بۆ ئایندە كاری لەسەر بكەین.



ئەنجامی چوار رۆژی پاڵەوانیەتییەكە بەمشێویە بو:
لەسەر ئاستی كچان
سارا مەسعود  پلەی یەكەم    5:0 خاڵ
پەروا  پشتیوان  پلەی دووەم  4:0
بەهرە  سەمیر  پلەی دووەم   4:0
رۆز سەمیر  پلەی سێیەم   3:5
لارا سەمیر  پلەی سێیەم  3:5
نڤار سەردار  پلەی   سێیەم      3:5

لەسەر ئاستی كوڕان
نەبیل عەزیز  پلەی یەكەم 6:5 خاڵ
پۆڵا ئازاد   پلەی دووەم  5:5
بەختیار حەمەد  پلەی سێیەم  5:0
باوان  مەحمود  پلەی سێیەم  5:0
نەرماسین فرانسیس   پلەی چوارەم    4:5
پەیوەند  مەحمود   پلەی چوارەم   4:5

 

 

 

 

نیشانەکردن

#ناوخۆیی