ڕونکردنەوەیەک لە کاپتن ڕەفیق ڕاهێنەری یانەی سۆران

07:12 - 09/03/2023

1753جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - كرێكار قادر رۆستایی

 

بەناوی خوای گەورە ..
بەڕێزان و ئازیزان .. یاریزانان و ھاندەرە خۆشەویستەکانی یانەی سۆران .. وەرزشدۆستانی کوردستان .. 

ھەروەک دوێنێ وتم رونکردنەوە دەدەم لەسەرئەوەی کە لە لاپەرەی یانەی سۆران لە فەیسبوک وا بڵاوکراوەتەوە گوایە من دەستم لەکار کێشاوەتەوە لە راھێنەرایەتی یانەی سۆران ، لێرە دەمەوێ ئەم چەند خالە بۆ ئێوەی خۆشەویست بخەمە روو :

1. بەھیچ شێوەیەک من دەستم لەکارنەکێشاوەتەوە بەلکو دەستەی کاگێری بریاری دورخستنەوەی منیان داوە، چونکە  متمانەی تەواوم بەخۆم و یاریزانەکانم ھەبوو دوای دۆرانە قورسەکە زۆر بە ئاسانی ھەستینەوە.

2. من لەم جۆرە کەسانە نیم لە بەرپرسیارەتی رابکەم بەتایبەت لەدوای شکست و کەوتنی سەخت.

3. کارگێری یانەی سۆران بوێری ئەوەیان نەبوو بلێن ئێمە راھێنەرمان دوورخستۆتەوە لە ترسی کاردانەوەی ھاندەرەکان و ياريزانان ، ویستیان پاساو بۆ کودەتاکەیان بھێننەوە بەوەی من خۆم وازم ھێناوە.

4. ھەر لە سەرەتای ئەم وەرزە ناکۆکیەکی زۆر لە نێوان دەستەی کارگێری ھەبوە لەسەر پۆستی ( بەرپرسی دارایی ) و بەردەوام شەڕیان بووە لەسەر ئەم پۆستە و لە پیلانگێری دابوونە لە دژی یەکتری و ھەولیان داوە یاریزانان بکێشنە نێو کێشەکان ئەمەش مایەی پشێوی بو لەناو تیپ چەندین جار سەرۆک و ئەندامانی یانەم لەمەترسی ئەم شتە ئاگادار کردەوە و ھەولی نێوەندگیریم دا بۆ ئاشتبوونەوەیان بەلام بێ سود بوو.

5. ئەم بڕیارەی دەستەی کارگێری ھیچ پەیوەندی بە ئەنجامەکانەوە نەبووە چونکە لە گەری دووەم ئەنجامی باشمان ھەبووە - بۆ نمونە - ئەنجامی ئێمە و پێشمەرگەی ھەولێر لە قۆناغی دوەم وەک یەکە ( یەکەو 7 خال لە 5 یاری ) لە کاتێکدا ئێمە لەم پێنج یاریە روبەروی 4 لە یانەکانی پێشەنگ بوینەتەوە.

6. ئەم بریارە بۆ تۆلەسەندنەوە بووە چونکە من لە ھەلبژاردن پالپشتی ھەندێکیانم نەکردوە و ھەندێکیشیان نەمھێشتووە بێنە ژوری خۆگۆرینی یاریزانان و دەست لەکاری ھونەری من وەردەن.

7. زۆر سوپاسی ھەڵوێستی یاریزانان و ھەموو کەسە دلسۆزەکان دەکەم بۆ ئەو پالپشتیە گەورەیەی نواندیان لەم دو رۆژە .

8. داوا لە یاریزانان دەکەم بایکۆتیان بشکێنن و بەزوترین کات بچنە راھێنانەکان ، چونکە بەرژەوەندی یانە لەسەروی ھەمو بەرژەوەندیێکە نابێ بەھۆی چەند کەسێکی نەزان زەرەر بەر تیپ بکەوێت.

نیشانەکردن

#ناوخۆیی