خەندان سپۆرت
دوای ئەوەی ماکس ڤێرستاپن شۆفێری تیمی ڕێدبول بۆ دوەمجار لەسەریەک پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا بە بردنەوەی لە لویس هامیلتۆن لە ساڵی 2022، ئێستا موچەی ڤێرستاپن زیاترە لە موچەی ئەو یاریزانە حەوت جارە پاڵەوانی جیهانە، بەمەش بەرزترین داهاتی جیهانی فۆرمۆلا وەنی هەیە .
پێکهاتەی شۆفێرانی فۆرمۆلا وەن لە ساڵی 2023 هەندێک گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە - یاریزانە سەرەکییەکانی وەک سێباستیان ڤێتێل و دانیێل ڕیچاردۆ چیتر بەشدارییان لە لیستەكەدا نییە، لەکاتێکدا فێرناندۆ ئەلۆنسۆ و پیێر گاسلی تیپەکانیان ڕوماڵ کردوە، سێ یاریزانی گەنجیش پەیوەندییان بە کۆمەڵەکەوە کردوە، وەک لەلایەن RacingNews365 خەمڵێندراوە، ئەمانە موچەی شۆفێرانی فۆرمولا وەنن بۆ ساڵی 2023:
55 ملیۆن دۆلار - ماکس ڤێرستاپن (ڕێدبول)
35 ملیۆن دۆلار - لویس هامیلتۆن (مێرسیدس)
24 ملیۆن دۆلار - چارڵز لێکلێرک (فێراری)
20 ملیۆن دۆلار - لاندۆ نۆریس (ماکلارێن)
12 ملیۆن دۆلار - کارلۆس ساینز (فێراری)
10 ملیۆن دۆلار - سێرجیۆ پێرێز (ڕێدبول)
10 ملیۆن دۆلار - ڤاڵتێری بۆتاس (ئەلفا ڕۆمیۆ)
8 ملیۆن دۆلار - جۆرج ڕوسیل (مێرسیدس)
6 ملیۆن دۆلار - ئیستبان ئۆکۆن (ئەلبین)
5 ملیۆن دۆلار - پیێر گاسلی (ئەلپاین)
5 ملیۆن دۆلار - کیڤن ماگنوسن (هاس)
5 ملیۆن دۆلار - فێرناندۆ ئەلۆنسۆ (ئەستۆن مارتن)
3 ملیۆن دۆلار - ئەلێکس ئەلبۆن (ویلیامز)
2 ملیۆن دۆلار - ژۆو گوانیو (ئەلفا ڕۆمیۆ)
2 ملیۆن دۆلار - لانس ستڕۆڵ (ئەستۆن مارتن)
2 ملیۆن دۆلار - نیکۆ هالکنبێرگ (هاس)
2 ملیۆن دۆلار - ئۆسکار پیاستری (ماکلارێن)
2 ملیۆن دۆلار - نیک دی ڤریس (ئەلفا تاوری)
ملیۆنێك دۆلار - یوکی تسونۆدا (ئەلفا تاوری)
ملیۆنێك دۆلار - لۆگان سارجێنت (ویلیامز)
ئەم ژمارە خەمڵێنراوانە موچەی بنەڕەتییە بۆ هەر شۆفێرێک، پارەکانیان زیاد دەکرێت بۆ پاداشتی سەرکەوتنەکان لە پێشبڕکێکان و بێگومان بۆ سەرکەوتنەکانی پاڵەوانێتی، وە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو تێچونە هەیە کە هەر شۆفێرێک دەبێت بیدات بۆ ئەوەی ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ وەرزێک.
بۆ نموونە ماکس ڤێرستاپن ڕوبەڕوی خەرجكردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار دەبێتەوە بۆ چونە ناو وەرزی 2023، چونکە ساڵی ڕابردو زۆرترین خاڵی بەدەستهێناوە.