ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانی هەلبژاردەی عێراق کەڵەشاخی ئەنجامدا

08:21 - 02/03/2023

2987جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی 

دوێنێ شەو، لەشاری سلێمانی، ئاسۆ ڕۆستەم، ئەستێرەی تۆپی پی پێی هەلبژاردەی عێراق و یانەی شورتە، کەڵەشاخی لەنێوان شان و ملی ئەنجامدا.

ئاسۆ ڕۆستەم، هەمو ساڵێ جارێک کەڵەشاخی خوێناوی(تەڕ) ئەنجام دەدات، بۆ مەبەستی چارەسەری و خۆپاراستن لە نەخۆشی.

سوود و کاریگەری کەڵەشاخ بۆ یاریزانە وەرزشیەکان بزانە:

1ــ ئازار کەمدەکاتەوە:
دەبێتە هۆی باشکردنی سوڕی خوێن و شێرپەنجە و ئازاری پشت کەمدەکاتەوە.

2ــ ئارامی دەبەخشێت:
لەم ڕۆژگارە بەهۆی سەختی ژیان و جەنجاڵیەکان توشی پەستانی دەرونی زۆر دەبین، لەڕێگەی کەڵەشاخەوە تاڕاددەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێت.

3ــ زو چاکبونەوە:
بەهۆی ئەوەی سوڕی خوێن بۆ هەموو ناوچەکانی لەش زیاد دەکات، سودێکی زۆری لەچارەسەرکردنی برینەکان دەبێت.

4ــ پێست:
زۆربەی جار بەسەیرکردنی پیستی مرۆڤ دەتوانرێت کێشە تەندروستیەکانی چارەسەربکرێت، بە دەرکردنی خوێنی پیسی جەستە، دەتوانرێت تاڕدادەیەکی زۆر پێست جوانبکرێت و لەدەست نەخۆشیەکانی ڕزگارمان ببێت.

5ــ هەرسکردن:
کێشەکانی کرداری هەرس لە ڕێگەی کەڵەشاخ گرتنەوە بەشێوەیەکی باش چارەسەر دەکرێت و وادەکات زووتر خۆراک هەرسبکەین.

 

 

نیشانەکردن

#ئەستێرەکانی کورد