ئەستێرەیەكی پێشوی ئارسناڵ ستایشی عەلی دایی دەکات

03:16 - 02/03/2023

1488جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرگریکاری پێشوی هەڵبژاردەی سویسرا و یانەکانی ئارسناڵ و میلان لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی باشترینی تۆپی پێی جیهان کۆبونەوە و قسەیان لەگەڵ عەلی دایی کردوە.

ڕێوڕەسمی خەڵاتی باشترینەکانی فیفا بە ناونیشانی باشترینەکان بەڕێوەچو کە عەلی دایی کاپتن و ڕاهێنەری پێشوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و دوەم باشترین گۆڵکاری جیهانیش ئامادە بو و یەكێكیش لە خەڵاتەكان لە رێگەی ئەو یاریزانەوە بەخشرا بە براوەكە.

بەرگریکاری پێشوی سویسرا و یانەکانی وەک ئارسناڵ و میلان فلیپی ساندرۆس چاوی بە عەلی دایی کەوت کە لە مەراسیمەکەدا و وێنەیەکی لەگەڵ گرت.

ساندۆرس کە دو هەفتە لەمەوپێش دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی سیروتی سویسری کێشایەوە، هاوسەرەكەی ئێرانییە، ئەمەش یەکێک بو لەو هۆکارانەی وایکرد بەرگریکارە سویسرییەکەی پێشو وێنە لەگەڵ ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران بگرێت.

ساندۆرێس لەبارەی کۆبونەوەکەی لەگەڵ دایی وتی: چەند وشەیەکمان ئاڵوگۆڕ کرد و تەندروستی باش بو، ئەو پياويكي زور جوانه دواتر وێنەیەكمان گرت.

بەرگریکاری پێشوی هەڵبژاردەی سویسرا وتیشی: خێزانی هاوسەرەکەم هەمویان هاندەری سەرسەختی عەلی دایی و هەڵبژاردەی ئێرانن.

نیشانەکردن

#جیهان