شێکتەر ڕەخنە لە فێراری دەگرێت

04:59 - 28/02/2023

1042جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆدی شێکتەر پاڵەوانی پێشوی جیهانی فۆرمۆلا وەن دەڵێت، فێراری سەرەڕای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی خێرای لە پێشبكێیەكانی فۆرمۆلا وەن لە گەرمەی پێشبڕكێیەكاندا بڕیاری دروست نادات.

شێکتەر بە ماڵپەڕی تۆتال مۆتۆرسپۆرت ڕاگەیاندوە، ئەو هەڵانەی وەرزی ڕابردو لە ڕوی ستراتیژییەوە كردویانە دیارە، بەڵام كاتێك دەكەونە ژێر فشارەوە بڕیاری باش نادەن.

ئەو پاڵەوانە وتیشی: ئەوەندە وردەکاری نازانم کە دەست بکەم بە وتنی ئەوەی کە ڕزگارم بو لە ماتیا بینۆتۆی بەڕێوەبەری پێشوی تیپەکە، چونكە ئەو كاریگەری خراپی هەبو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فێراری لە سەرەتای ساڵی 2023 فرێدریک ڤاسیۆری وەک بەڕێوەبەری تیپەکەی دەستنیشان کردوە، بۆ ئەوەی شوێنی بینۆتۆ بگرێتەوە.

نیشانەکردن

#جیهان