خەندان سپۆرت
ئەمڕۆ دوشەممە، پاریسی پایتەختی فەرەنسا، میوانداری ئاهەنگی خەڵاتەکانی فیفا دەکات بۆ باشترین وەرزشوانانی جیهان بۆ ساڵی ڕابردوی 2022، كە فەرمیترین خەڵاتی باشترینەكانی ساڵە و لە لایەن فیفاوە دەبەخشرێت.
بڕیارە ڕێوڕەسمی باشترینەکان لە جیهاندا ڕێک کاتژمێر 11:00 بە کاتی مەککەی موكەرەمە دەست پێبکات.
ئەمانەی خوارەوە لیستی کۆتایی ئەو ناوانەن کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینی تۆپی پێی فیفا بۆ ساڵی 2022..
لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی فیفا
• کەریم بنزیمای فەرەنسی
• کیلیان مباپێی فەرەنسی
• لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی
لیستی سێ پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین خانمە یاریزان
• بێس مید - ئینگلیزی (ئارسناڵ)
• ئەلێکس مۆرگانی ئەمریکی (ئۆرلاندۆ پراید/سان دیێگۆ وێڤ)
• ئەلێکسیا پۆتیلاسی ئیسپانی (بەرشەلۆنە)
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ پیاوان
• کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی (ریال مەدرید)
• پیپ گواردیۆلای ئیسپانی (مانچێستەر سیتی)
• لیۆنێل سکالۆنی ئەرجەنتینی (هەڵبژاردەی ئەرجەنتین).
سێ پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری خانمان
• سۆنیا بۆمپاستۆری فەرەنسی (ئۆلیمپیک لیۆن)
پیا سوندهاگی سویدی (هەڵبژاردەی بەڕازیل)
سارینا ڤیگمانی هۆڵەندی (هەڵبژاردەی ئینگلتەرا)
پاڵێوراوی باشترین گۆڵپارێز - كوڕان
• یاسین بۆنۆی مەغریبی (سێڤییا)
• تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی (ریال مەدرید)
• ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی (ئەستۆن ڤێلا)
سێ پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز - خانمان
• ئان کاترین بێرگەری ئەڵمانی (چێڵسی)
• ئینگلیز ماری ئێربێس (مانچستەر یونایتد)
• کریستیان ئێندلەری چیلی (ئۆلۆمپیک لیۆن)
پاڵێوراوانی خەڵاتی پوشکاس
• گۆڵەکەی مارسین ئۆلێکسی پۆڵەندی، ڤارتا پۆزنان لە دژی ستاڵ ڕزیسێڤ، لە خولی پۆڵەندی، لە 6ی تشرینی دوەمی 2022.
• گۆڵی دیمیتری پایتی فەرەنسی، ئۆڵۆمپیکی مارسیلیا لە دژی پاوك سالۆنیکی لە خولی کۆنفرانسەکانی ئەوروپا، لە 7ی نیسانی 2022.
• گۆڵی ڕیچارلیسۆنی بەڕازیلی: بەڕازیل لە دژی سربیا لە جامی جیهانی "قەتەر 2022" (24ی تشرینی دوەمی 2022)