خەندان سپۆرت
کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ئەڵمانی جۆرێکی نوێی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی بە بازاڕەكانی جیهان ناساند کە ناوی بی ئێم دەبلیو ئای ئێکس ئێم 60ە.
ئەم ئۆتۆمبێلە یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەباییە لە ژێر مارکەی M و هەروەها بەهێزترین ئۆتۆمبێلی کارەباییە کە لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەكەوە بەرهەم هێنراوە.
کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو دەڵێت مۆدێلە نوێیەکە باشترینی هەر سێ جیهانی بەرهەمەکانی i و X و M تێیدا بەرجەستە دەکات.
ئۆتۆمبێلەکە مەودای یەک بارگاویکردنەوە 566 کم پێشکەش دەکات و دو ماتۆڕی کارەبایی و پاترییەکی 111.5 کیلۆوات هەیە، تواناكەی 610 ئەسپ (449 کیلۆوات) ە کاتێک لە دۆخی سپۆرت و کۆنترۆڵدایە هەمو بزوێنەرەكانی چالاکن.
لە دۆخی ئاسایی لێخوڕیندا، BMW iX M60 هەندێک هێز لەدەست دەدات، بەڵام هێشتا توانای 532 ئەسپ (391 کیلۆوات) دەدات.