یانەی سۆران لەناو یاریگای خۆی لەیانەی سەید سادقی بردووە

11:36 - 14/02/2023

1669جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - کرێکار قادر ڕوستایی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە، لە گەڕی 18ی خولی نایابی کوردستان، یانەی سۆران لەناو یاریگای خۆی،  بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانەی سەید سادقی بردووە.

یانەی سۆران لەم وەرزەدا بۆ جاری سێیەمە، سەرکەوتن تۆمار دەکات. لە جەمامی هەرێمی کوردستان، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەیەک گۆڵ لەیانەی سلێمانی بردووە.هەفتەی ڕابردووش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی دەربەندیخانی بردووە، یانەی سۆران لەو وەرزەدا بۆ جاری دووەمە لەناو یاریگای خۆی، سەرکەوتن تۆمار دەکات لەخولی نایانی کوردستان.


یانەی سۆران، بە 24 خاڵ لەپلەی حەوتەمە و چوار خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی دوورە.

نیشانەکردن

#ناوخۆیی