رالف شوماخەر جێگرەوەكەی هامیڵتۆن ئاشكرا دەكات

04:18 - 09/02/2023

1094جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕالف شوماخەر، شۆفێری پێشوی فۆرمۆلا وەن پێی وایە میک شوماخەری ئامۆزای دەتوانێت لە داهاتودا جێگەی لویس هامیلتۆنی حەوت جار پاڵەوانی جیهان بگرێتەوە لە تیمی مێرسیدس. 

میک پێشتر وەک شۆفێری یەدەگ پەیوەندی بە مێرسیدسەوە کردبو، دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی 2022دا کورسی سەرەکی خۆی لەدەستدا لەگەڵ تیپی پێشوی هاس، کە دو ساڵ لەسەریەک لەگەڵ ئەو تیمە بو.

 لای خۆیەوە ڕالف بە ئۆتۆ بیڵدی وتوە: گریمان جۆرج ڕاسێلی شۆفێری مێرسیدس لە ساڵی 2023 لە هاوڕێی لویس هامیلتۆن خێراتر بو وەک لە ساڵی 2022، ئایا لویس لە فۆرمۆلا وەن بەردەوام دەبێت؟ سەرنجڕاکێش دەبێت ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارە بزانین.

نیشانەکردن

#جیهان