یانەی سۆران لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی دەربەندیخانی بردەوە

04:06 - 09/02/2023

1432جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - كرێكار قادر رۆستایی

 

رۆژی چوار شەممە، لە گەڕی 17 ی خولی نایابی کوردستان، یانەی سۆران لەدەرەوەی خۆی  بە دو گۆڵ، بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی دەربەندیخانی بردەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە یانەی سۆران لەوەرزی یەکەم ئاستێکی زۆر خراپیان پێشکەشکرد، ناڕەزایی بەشێکی زۆر لە هاندەران و دەستەی کارگێری لێکەوتەوە، بۆیە دەستەی کارگێری یانەی سۆران بڕیاریاندا، لە وەرزی دووەم باشتر بێنەوە گۆڕەپان و مەیدان، بەمەش چەندین یاریزانی لاو و بەئەزمونی پیشەگەری گواستەوە و بۆندی لەگەڵ کردن، لەم وەرزەدا یانەی سۆران دووەم سەرکەوتنی تۆماری دەکات، هەفتەی ڕابردوش لە جامی هەرێمی کوردستان، بە دو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لەیانەی سلێمانی بردەوە.

 

 

نیشانەکردن

#ناوخۆیی