خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردوە، کریستیان ئاتسۆی غانایی، یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد، دوای ئەو بومەلەرزە دڵتەزێنەی تورکیای گرتەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لە ژێر داروپەردودا گیری خواردوە.
ڕاپۆرتەکان بەردەوام بون لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی ئەستێرەی غانا، دوای ئەوەی لە ژێر داروپەردوی بومەلەرزەکەدا گیری خواردوە، کە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر بوە.
ئاتسۆ لە ئێستادا یاری بۆ یانەی هاتایسپۆری تورکی دەکات.
ئاتسۆی تەمەن 31 ساڵ، هاوینی ڕابردو لە یانەی ئەلرائدی سعودیەوە پەیوەندی بە هاتایسپۆرەوە کرد کە ڕکابەری خولی نایابی تورکیایە.