رۆدریگۆ: دەمەوێت جامی جیهانی یانەکان ببەمەوە

04:12 - 06/02/2023

1206جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆدریگۆ گۆس یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید پێش یارییەکەی ئەهلی لە قۆناغی پێش کۆتایی لێدوانێکی لەسەر گرنگی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکان بۆ خۆی و یانە ئیسپانییەکە پێشکەش کرد.

گۆس دەڵێت: نازناوی جامی جیهانی یانەکان بۆ من مانای زۆری هەیە، چونکە یەکێکە لەو پاڵەوانێتیانەی کە هەمیشە خەونم بە یاریکردنەوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک بەڕازیلییەک بەهای ئەم پاڵەوانێتییە دەزانم، بۆیە هەمو ئەوانەی دەمناسن زۆر باش دەزانن کە چەندە بە پەرۆشم بۆ یاریکردنی جامی جیهانی یانەکان.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناتوانم چاوەڕێی یاری پێش کۆتایی (بەرانبەر ئەلئەهلی) بکەم، هەروەها بگەمە یاری کۆتایی، دەمەوێت نازناوەکە بەدەستبهێنم و زیاد بکەم بۆ پاڵەوانێتییەکانم.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە هۆکاری گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید سەرەڕای ئەوەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی داوە ئەو یاریزانە دەڵێت: بەرشەلۆنە لەسەرەتای دەیەی ڕابردودا زۆر بەناوبانگ بو، درێسەکانی زۆر فرۆشرا، بەڵام بۆ من ئاسان بو، سروشتییە ناوەکەت پەیوەندی پێوە بکرێت لە لایەن هەندێک یانەوە، ئەوەش  جوان دەردەکەوێت، بەڵام من ڕیال مەدریدم خۆشدەویست، لە منداڵییەوە تاوەكو ئەمڕۆش خۆشم دەوێت.

نیشانەکردن

#جیهان #ریال مەدرید