ڕۆناڵدۆ کاریگەری لەسەر خەزێنەی یانەکانی خولی سعودیە هەیە

02:36 - 06/02/2023

2213جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەکانی خولی سعودیە دەستیان کرد بە پێشکەشکردنی بلیتی یارییەکانیان لەگەڵ یانەی نەسر بە نرخێکی بێ وێنە، بۆ زیادکردنی سەرچاوە داراییەکانیان، هەروەها سودمەندبون لە بەشداریکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ئەم یارییانەدا.

یارییەکانی نەسر لە دەرەوەی یاریگا شاهیدی بەشداریکردنێکی بێ وێنەیە، خواستێکی هاندەرانی سعودیە بۆ سەیرکردنی ڕۆناڵدۆ لەناو یاریگادا، ئەمەش ڕوداوێکە زۆرجار بۆ ئەو تیپانە ڕونادات.

وە یانەی ئەلوەحدەی سعودیە، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کە بلیتی یارییەکەی لەگەڵ نەسر، کە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتو لە مەککە موكەرەمە بەڕێوەبچێت، لە قۆناغی 16ی خولی ڕۆشەنی سعودیە پێشکەش دەکرێت.

نرخی بلیتی کلاس ستاندارد 75 ڕیال (20 دۆلار) و پلەی پریمیۆم 450 ڕیال (120 دۆلار) و پلاتفۆرمەکە بە 1000 ڕیال (267 دۆلار) بووە.

پرۆسەی کڕینی بلیتەکان شایەتی بەشدارییەکی بێ وێنەیە، چونکە بلیتی یارییەکە دوای چەند کاتژمێرێک تەواو دەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "مەکانی" زیاتر لە پێنج هەزار بلیت فرۆشراون و ژمارەکان بەردەوام لە زیادبوندان و ئاماژە بەوە دەکەن کە توانای فەرمی یاریگای ئەلشەرایع لە مەککە 38 هەزار بلیت دەبێت.

هەروەها یانەی ئەلفەتح بلیتی یارییەکەی لەگەڵ نەسر هەینی ڕابردو لە یارییەکەی هەردو تیپەکەدا لە قۆناغی 14ی پێشبڕکێکەدا پێشکەش کردبو، بە بڕی 100 ڕیاڵ و 150 ڕیاڵ و 1000 ڕیاڵ.

ژمارەی ئامادەبوانی یاریگای ئەلفەتح گەیشتە 17 هەزار و 631 هاندەر، لە کاتێکدا توانای فەرمی یاریگای ئەلفەتح  19هەزار و 55 بینەرە.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ