خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەنجامی ئەو پشکنینانەیان ئاشکرا کرد کە بۆ کیلیان مباپێ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان ئەنجام درا.
کیلیان مباپێ لە یاری پاریس سان جێرمان بەرانبەر مۆنپیلیە تەشی پێکان بو، لە یارییەكانی خولی فەرەنسا.
پێکانەکەی کیلیان مباپێ کەمتر لە دو هەفتە پێش یارییەکەی پاریس سانجێرمانە بەرانبەر بایرن میونشن لە قۆناغی دوەمی چامپیۆنزلیگ.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “لیكیپ”ی فەرەنسی، ئەو پشکنینانەی کە مباپێ ئەنجامی داوە، پشتڕاستیان کردەوە کە پێکانێكی لە ڕانی چەپیدا هەیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم پێکانە پێویستی بە پشودان هەیە بۆ ماوەی 3 هەفتە، ئەمەش مانای وایە ڕەنگە تاڕادەیەکی زۆر لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان بەرانبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ ئامادەنەبێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، مباپێ هیوایەکی کەمی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ئامادەی یارییەكەی بایرن میونشن بێت، ئەمە جگە لەوەی پشتڕاستی کردەوە کە ئامادەنەبونی لە یارییەکانی مارسیلیا و مۆناکۆ و تۆلۆزدا یەكلابوەتەوە.