فۆلەر: کەس ناتوانێت پێم بڵێت کە ئەرجەنتین لە ئێمە باشترە

04:48 - 01/02/2023

4932جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەڕێوەبەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ڕودی ڤۆلەر، متمانەی گەورەی خۆی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە جیاوازییەکی ئەوتۆی لە نێوان ئەڵمانیا و تیمی تانگۆی پاڵەوانی جیهاندا نەبینیوە.

فۆلەر وتی: هێشتا تیپێکی باشمان هەیە، جگە لە لیۆنێل مێسی، یاریزانە نایابەکەی ئەرجەنتین، کەس ناتوانێت پێم بڵێت هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەڵبژاردەكەی ئێمە باشترە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو یاریزانانەی لە هەمو یارییەکی دۆستانەدا بانگ دەکرێن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، دەبێت وەک ئەوەی یارییەکی پاڵاوتن بێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

جێگای سەرنجە فۆلەر پۆستی بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای وەرگرت، دوای ئۆلیڤەر بیرهۆف، كە بەهۆی دەرچونیان لە قۆناغی یەکەم (قۆناغی گروپی) مۆندیالی 2022 وازی لە پۆستەكەی هێنا.

نیشانەکردن

#ئەرژەنتین #ئەڵمانیا