خەندان سپۆرت
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێك به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و دروستبونی ناڕه‌زایه‌تی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ژێر فشاردا بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ر و گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین، به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕۆژی دوشه‌ممه 23ی ئه‌م مانگه كاتژمێر 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری به ئاهه‌نگێك پێشوازی له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئومێد خۆشناو كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی فراوانی لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له هاوڵاتیان نیگه‌رانیان ده‌ربڕی له پێشوازیكردن له یاریزانانی عێراق له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فڕانسۆ هه‌ریری به‌وه‌ی "له‌هه‌مان یاریگا ئاهه‌نگی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 ئه‌نجامدرا و ئێستاش له‌و یاریگایه پێشوازی له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوای دروستبونی ناڕه‌زایه‌تی فراوانی هاوڵاتیان، ئومێد خۆشناو له‌ژێر فشاری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیاندا بڕیاریداوه ئاهه‌نگه‌كه‌ی رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌شێوازێكی دیكه له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكرێت.
خه‌ندان بۆ به‌دواداچونی زیاتر په‌یوه‌ندی به نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێره‌وه كرد، ناوبراو ره‌تیكرده‌وه هیچ زانیاریه‌كی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت و وتی، "ئاگاداری بڕیاری ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی نیم".
هاوكات هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان بێ ئاگایی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی و وتی، "ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیم و په‌یوه‌ندیم به كاك ئومێدیشه‌وه نه‌كردوه سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی".
هه‌ر بۆ خستنه‌ڕوی زانیاری زیاتر خه‌ندان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.