خەندان سپۆرت
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، رۆژی دوشه‌ممه له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری به ئاهه‌نگێك پێشوازی له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ر و گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاندوه، "به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕۆژی دوشه‌ممه 23ی ئه‌م مانگه كاتژمێر 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری به ئاهه‌نگێك پێشوازی له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی 25 توانی به سێ گۆڵی به‌رامبه‌ر به دو گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ممان بباته‌وه و نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.