شەترەنجی كوڕانی پێشمەرگە و كچانی خانزادی میری سۆران یەكەم و دوەمی عێراق كۆنتڕۆڵ دەكەن

03:37 - 31/12/2022

2333جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - راگەیاندنی شەتڕەنجی خانزاد

 

مێژووی كوردستان وعێراق دەمێكە دانی بەوەداناوە كە شەترەنج لە كوردستان هەنگاوەكانی زۆر زەبەڵاحتر و شایستەتر و ناودارترن لەزۆربەی زۆری یارییەكانی تر،ئەنجامەكانیش گەواهیدەری ئەم راستیانەن،كاتێك كوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی وكچانی خانزادی میری سۆران دووبارە ئیمارەتی شكۆیان لە شەترەنجی عێراق چەسپاوتر و تۆكمەتر كرد،بۆیە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی جامی عێراق بۆ شەترەنج پلەی یەكەمی بەدەست دەهێنا و كچانی یانەی خانزادیش دووەمی سەرئاستی عێراق بەدەست دەهێنا.

لەمیانی بەڕێوەچوونی خولەكانی عێراق لەدوارۆژەكانی ساڵی 2022، یانەكانی خانزاد و پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بەشدارییان كرد، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەئاستێكی بەرز لە خولی جامی عێراق دەركەوت و توانی نازناوەكە بەدەست بهێنێت، بەڵام یانەی هەولێر بەئاستێكی زۆر خراپ دەركەوت و لەپلەی هەشتەمی ریزبەندی یانەكان هات، لە خولی یانەكانی عێراقیش بۆ ئافرەتان یانەی خانزاد توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت لەدوای یانەی ئیتساڵات.

نیشانەکردن

#ناوخۆیی