ڕۆناڵدۆ چاوەڕێی ئۆفەرێکی ئەوروپی دەکات

04:19 - 08/12/2022

3366جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەمرۆ ڕاگەیاندوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی هیچ بڕیارێکی لەبارەی ئەو یانە نوێیەی کە بەنیازە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتودا گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
 
ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردو کۆتایی بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هێنا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردولا.
 
لای خۆیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دوپاتی کردەوە کە ڕۆناڵدۆ چاوەڕێی یانەیەکی ئەوروپی دەکات بۆ گواستنەوەی.
 
فابریزیۆ وتیشی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ بڕیارێکی لەبارەی داهاتوی خۆیەوە نەداوە، پێش کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر هیچ گرێبەستێک واژۆ ناکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، نەسڕی سعودیە ئۆفەرێکی پێشکەشکرد بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا بە گرێبەستێکی دو ساڵ و نیو، بەڵام هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکرا.
 
لە کۆتاییدا وتی: کریستیانۆ چاوەڕێی یانەیەکی ئەوروپی دەکات کە لە گواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندی پێوە بکات.
 
جێگای سەرنجە ڕۆناڵدۆ دو ڕۆژ پێش ئێستا ڕەزامەندی لەسەر پێشنیاری نەسڕی سعودیە ڕەتکردەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا سەرنجی لەسەر مۆندیالە.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ