جۆردێ كرۆیف: گرنگە ئەم چیرۆکە بە شێوەیەکی گەورە کۆتایی پێبێت

03:15 - 08/12/2022

1722جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، جارێکی دیکە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لە ماوەی داهاتودا لێدوانیدا.

زۆرێک لە هەواڵەکان پشتڕاستیان کردبوەوە کە بەرشەلۆنە لە ڕۆژانی داهاتودا کار لەسەر ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەکات لە پێناو دوبارە هێنانەوەی بۆ بلاوگرانا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتودا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، جۆردی کرۆیف باسی لە ئەگەری بەشداریکردنی مێسی کرد لە ماوەی داهاتودا، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە دوای چەند مانگێک کۆتایی دێت.

کرۆیف لە لێدوانەکانیدا وتی: کاتێک باسی مێسی دەکەین، زۆر بابەتی دژوار هەیە، وەکو یاری دادپەروەرانە، خەونەکان ئازادن، بەڵام یاریزانانی تۆپی پێ بەخۆڕایی نییە.

وە بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە وتیشی: نەک تەنها مێسی، باس لە ڕێکوپێکی بازاڕ دەکەم بە گشتی، بەڵکو کاتێک بیر لە مێسی دەکەمەوە یادگاری خێزانەکەم و باوکمم هەیە.

کرۆیف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک گەورەکان لە شوێنێکدا شکۆمەندی دروست دەکەن، گرنگە ئەم چیرۆکە بە شێوەیەکی گەورە کۆتایی پێبێت، چۆن یان کەی ئەوە ڕودەدات؟ نازانم، بەڵام دەتوانم بڵێم، بە ئەزمونی خۆم و بینینی ئەوەی لەگەڵ باوکمدا ڕویدا، کە ئەم کۆتاییە بۆ ئەو و بۆ ئێمەش گرنگ دەبێت، مێسیش شایەنی کۆتایییەکی باشترە لەگەڵ بەرشەلۆنە.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە #مێسی