ماوەی 92 ساڵە تاوەكو ئێستا ریكۆردی فۆنتینی نەشكاوە و زەحمەتە بشكێ!

04:33 - 07/12/2022

1988جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - شەقامی مۆندیال (زنجیرەی بیست و چوارەم) - زاگرۆس نانەكەلی

فۆنتێن لە شاری كازابلانكا دەستی وەك یاریزانێكی پیشەگەر لە ساڵی 1950 تا 1953 یاریی كردووە ،پاشان دەچێـە یانەی نیسی فەرەنسی لە ساڵی 1953 گرێبەستی لەگەڵدا كرد ، و لە (3) وەرزدا (44) گۆڵی بۆ یانەكە تۆماركرد و لە ساڵی 1956 ڕووی لە یاریگای ڕیمس كرد و ڕیمۆند كۆپا جێگەی گرتەوە و لە (6)  وەرزدا (121)  گۆڵی تۆماركرد و وەك ئامارێكی تەواو، فۆنتێن لە (200)  یاریدا (165)  گۆڵی لە خولی فەرەنسا تۆماركردووە و تیپەكەی دوو جار خولەكەی بەدەستهێناوە، لە ساڵانی 1958و1960.

لەبەركردنی درێسی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی فەرەنسا،ئامارەكانی فۆنتین 3 گۆڵی تۆماركرد هەر كە فەرەنسا لە یەكێك لە یارییەكانیدا لە ساڵی 1960 دا زەربەیەكی ئازاربەخشی پێكەوت، فۆنتێن لە 21 یاریدا 30 گۆڵی بۆ فەرەنسا تۆماركرد و لە هەر حاڵەتێكدا فۆنتێن بە باشترین شێوە لە مۆندیالی 1958 كە ئاستێكی سەرسوڕهێنەری پێشكەش كرد و تەنها لە (6) یاریدا (13) گۆڵی تۆماركرد، لەنێویاندا (4) گۆڵ بەرامبەر ئەڵمانیا و ئەم ژمارەیە پێڵاوی زێڕینی مۆندیالی مسۆگەر كرد ، و كۆی گشتی 13 گۆڵ تا ئێستاش گەورەترین ژمارەیە لە مێژووی مۆندیالەكاندا و بەو پێیەی تاكە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا 13 گۆڵ لە یەك مۆندیالدا لە  6 یاری تۆمار بكات و فۆنتێن دوا یاری خۆی لە تەمموزی ساڵی 1962 ئەنجامداپاشان بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێكانەكانی ناچاركرا پێشوەخت خانەنشین بێت و لە ساڵی 1967 دووجار بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری كردووە و دوای دوو یاریش هەر زوو گۆڕدرا و هەردوو یاریی دۆستانە بە دۆڕان كۆتایی هات.

فۆنتین لەلایەن پێلێیەوە وەك یەكێك لە 125 باشترین یاریزانە زیندووەكانی تۆپی پێ ڕیزبەندی دەست نیشانكرا.

سیڤی فۆنتین
جۆست فۆنتین لە رێكەوتی 18/8/1933 لە شاری مەراكیشی مەغریب لەدایكبووە،سەرتای پیشەگەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1950 ئەو كات  دەچێتە یانەی (نیس) ی فەڕەنسی،راستە میرۆسلاڤــ كلۆزە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا زۆرترین گۆڵی لە مۆندیالەكان تۆماركردووە،بە (16) گۆڵ ولە مۆندیالەكانی (2002،2006،2010،2014)،بەڵام جۆست فۆنتینی فەڕەنسی تەنها لە یەك مۆندیال كە مۆنیدالی سوید بوو ساڵی 1958 توانی لەم مۆندیالە بە (6) یاری (13) گۆڵ تۆمار بكات،گۆڵەكانیشی بەم شێوە بووە.

گۆڵەكانی فۆنتین
یاری یەكەم. فەڕەنسا× بارگوای (7-3) ،جۆست فۆنتین (3) گۆڵ ویەكەمین هاتریك.
یاری دووەم.یۆگسلافیای پێشوو× فەرەِەنسا (3-2)، جۆست فۆنتین (2) گۆڵ.
یاری سێیەم.فەڕەنسا× ئیسكۆتلەندا (2-1)، جۆست فۆنتین (1) گۆڵ,
یاری چوارەم.فەڕەنسا× ئیرلەندای باكوور (4-0) ، جۆست فۆنتین (2) گۆڵ.
یاری پێنجەم. بەڕازیل× فەڕەنسا(5-2) ، جۆست فۆنتین (1) گۆڵ.
یاری شەشەم. فەڕەنسا× ئەڵمانیا ( 6-3) ،جۆست فۆنتین (4) گۆڵ و یەكەمین سوپەر هاتریك.

 

نیشانەکردن

#مۆندیالی قەتەر