ئیسپانیا جێگرەوەی لویس ئێنریكی دیاریكردوە

02:10 - 07/12/2022

5147جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوای ئەوەی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە قۆناغی 16ی ئەو پاڵەوانێتیە ماڵئاواییان كرد، بڕیاردرا بە دورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیان، لویس ئێنریکی.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ماڵئاوایی لە مۆندیالی قەتەر کرد، لە قۆناغی 16ەوە، لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مەغریب، دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلا كەرەوە لە بەرانبەر ئەو هەڵبژاردەیە دوچاری شكست هات.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕادیۆی "ئۆندا سیرۆ"ی ئیسپانی، نزیکترین بڕیار بۆ دەرچون لە فیدراسیۆنی ئیسپانیا، دەرکردنی لویس ئێنریکییە لە پۆستەکەی، بەو پێیەی ئێستا لە لارۆخاش باس لە گۆڕینی ڕاهێنەری پێشوی بەرشەلۆنە دەکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ئەگەری سەقامگیری لە کاتی ڕۆیشتنی ئێنریکی، ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی ڕاهێنەری پێشوی هەڵبژاردەی بەلجیکا وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكە دەستنیشان بکرێت.

ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە ناوێک هەیە کە باسی لێوە کراوە، بەڵام مەیلێکی بەهێز هەیە بۆ دانانی مارتینێز، بەتایبەتی کە فیدراسیۆنی ئیسپانیا دەیەوێت ڕاهێنەرێک دابنێت کە شێواز و شێوازی یاریکردنی ناوخۆیی ئیسپانیا بزانێت.

مارتینێز پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی بەلجیکا جێهێشت، دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پلەی سێیەمی گروپەكەی بەدەستهێنا، و هەرزو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، كە هاوشانی مەغریب و کرواتیا و کەنەدا لە كۆمەڵەیەكدا بو.

نیشانەکردن

#ئیسپانیا