دوای کشانەوەی هیندستان ئێستا سعودیە تاکە بژاردەیە

01:07 - 05/12/2022

3886جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێگەی فەرمی "بی ئێن سپۆرت"ـی قەتەری ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، شانشینی سعودیە بوەتە تاکە وڵات بۆ ئەوەی کە میوانداری جامی ئاسیای 2027 بکات، دوای ئەوەی هیندستان بە فەرمی لە ركابەریكردن بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكە کشایەوە.

لیستی پاڵێوراوانی میوانداری جامی گەلانی ئاسیا بۆ ساڵی 2027 چوار فایلی لەخۆگرتبو،  ئۆزبەکستان و ئێران دو ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 2020 کشانەوەی خۆیان لە کێبڕکێکە ڕاگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 پێش ئەوەی تۆڕەکە کشانەوەی هیندستان پشتڕاست بکاتەوە، تەنها سعودیە مایەوە وەک تاکە کاندید.

لە 17ی تشرینی یەکەمدا، دەستەی بەڕێوەبەری ئاسیا، لیستی کورتی ئەو کەسانەی هەڵبژارد کە دەیانەوێت میوانداری ئەو چالاکییە کیشوەرییە بکەن کە هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، کە سعودیە و هیندستانی لەخۆگرتبو، بەمەرجێک بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە لە کۆبونەوەی گشتی داهاتودا لە وڵاتی بەحرەین لە مانگی شوباتی 2023 دەدرێت.

لە ئەگەری پەسەندکردنی دۆسیەی سعودیە، كە چاوەڕوان كراوە، بۆ ئو وڵاتە دەبێتە یەکەم میوانداری یارییەکانی کۆتایی جامی ئاسیا کە لە ساڵی 1956ەوە دەستیپێکردوە.

سعودیە لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوەوە میوانداری پاڵەوانێتییەکەی نەکردوە، لە کاتێکدا قەتەر لە ساڵانی 1988 و 2011 دوجار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردوە، لەم دواییانەشدا مافی میوانداریکردنی جامی نەتەوەكانی ئاسایی 2023ی بەدەستهێناوە بە هۆی كشانەوەی چین بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتیەكە.

هەڵبژاردەی سعوودیە لە ساڵانی 1984 و 1988 و 1996 نازناوی ئەو پاڵەوانێتیەی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا لە ساڵانی 1992 و 2000 و 2004 و 2011دا 4 جار بۆ ژاپۆن نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە.