هۆکارەکانی ئەنجامی خراپەکانی یانەی سۆران چین

12:30 - 09/11/2022

3641جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - کرێکار قادر رۆستایی

یانەی سۆران لە وەرزی نوێیەدا، بە ئاقارێکی ناهەمواردا گوزەر دەکات، یاریی دوای یاریی ئاستی تیمەکە رووەو داکشانە. هاندەرانی یانەی سۆران، خەریکە گوڕ و تینی ساڵانی پێشوویان نامێنێ بۆ هاندانی یانەکەیان، لەساڵانی ڕابردوودا بەبەراورد لەگەڵ ئەمساڵ  کەمتر ئامادەی یاریەکانی نێوەخۆ دەبن، لەبەر ئەوەی لەئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان ناڕازین و دەیانەوێ گۆڕانکاری باشتر بکرێت.

هۆکارەکانی ئەنجامی خراپی یانەی سۆران بۆ ئەم چەند خاڵێک چڕ دەبنەوە:

یەکەم: دیار نەبوونی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە، هەر یاریە و بە پێکهاتەیەک لەم وەرزەدا یاری کردووە، راهێنەری یانەکە دەبوایە پێش دەستپێکردنی خول پێکهاتەی سەرەکی ئامادە بکات و دیاربێت.

دووەم: کەمتەر خەمی دەستەی کارگێڕی یانەی سۆران، دەبوایە ئەزموون لەساڵانی ڕابردوو وەرگرن، کەیانەی سۆران ئاستێکی باشی لە رکابەرییەکانی ڕابردوو پێشکەش نەکردووە.

سێ یەم: هەندێ یاریزان لەڕووی جەستەیەوە توانا و هێزی یاریکردنیان وەک پێویست نیە لەنێو یاریگە، یاریزان هەیە نابێ دوو نیوە یاریی بکات، چونکە لەڕووی جەستەییەوە ئەو توانایەی نیە.  

چوارەم: هێڵەکانی بەرگری، ناوەڕاست و هێرشبەری زۆر لاوازە وەک پێویست نین، دەبێت ڕاهێنەر وردبێت یاریزانی بەتوانا و بەجموجۆل بێنێتە ڕیزی یانەکە.

پێنجەم: هەندێ یاریزان لەکاتی یاریکردن، بەحەماسەتێکی زۆرەوە یاریی دەکەن و  زوو هەڵدەچن، توشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن بەتایبەت کاتێ بەگۆڵ لەدواوە دەبن، یان گرژیەک دروست دەبێت.

شەشەم: پێکانی گۆڵپارێزی یانەکە گەیلان سادق، کاریگەریەکی نەرێنی هەبووە، لەو چەند یارییەی دوایی کە ئەنجام دراوە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداری بکات، کە یەکێکە لە گۆڵپاریزە چالاک و بەتواناکانی کوردستان.

حەتەم: دۆخی دارایی یانەی سۆران، وەک پێویست هاوکاری و پشگیریان نیە، تا باشترینەکان  بهێننە ڕیزی یانەکە.

یانەی سۆران، لە 5 یاریی خاوەنی تەنها 4 خاڵە و لەدواین پلەی ریزبەندیی خولی کوردستانە.

 

 

 

نیشانەکردن

#ناوخۆیی