هۆکاری ئاستی خراپی یانەی سۆران لەو وەرزە نوێیدا بۆچی دەگەڕێتەوە

10:12 - 02/11/2022

2486جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -  کرێکار قادر ڕوستایی

 

ئەوەندەی بۆم کرابێت من وەک هاندەرێکی یانەی سۆران، سەیری زۆربەی یاریەکانی یانەی سۆرانم کردووە و لەڕابردوو وە لە ئێستاشدا،بەتایبەت لە خولی نایابی کوردستان، ئەوەی من تێبینیم کردبێت و سەرنجم دابێت و ڕەخنەم هەبووبێت، ڕەخنەمان هەبوو لەوەی یانەی سۆران (پێکهاتەی سەرەکی) نیە، هەر جارە و بە پێکهاتەیەک یاری دەکات، ئەمەش وادەکات یاریزانان تەنسیقیان کەم بێت، لەگەڵ یەکتری، وە لەڕابردوو بینمان بەهۆی نەبوونی تەشکیلی ئەساسی، یانەی سۆران  ئاستێکی باشیان پێشکەش نەکرد، بۆیە پێکهاتەی سەرەکی زەرورە بۆ یانەی سۆران، بەتایبەتیش بۆ وەرزی ئەم ساڵ، چونکە چەندین یاریزانی نوێی هێناوەتە ڕیزی یانەکە.

 یانەی سۆران لەم وەرزەدا دەبێت، باشتر خۆی ئامادە بکات و ئاستێکی باشتر لەساڵانی ڕابردوو پێشکەش بکات، چەندین یاریزانی نوێی بۆ یانەکە هێناوە، گۆڕانکاریەکی چاکە، بەڵام دەبێت پێکهاتەی سەرەکی بەدروستی دیاربێت، یانەی سۆران لە ڕابردووش ئەو کێشەی هەبووە، دەبێت ڕاهێنەر چارەسەری بکات، دواتر دوای چوار یاری لەم وەرزەدا چۆن دەبێت پێکهاتەی سەرەکی نەبێت! بۆیە پێویستە ڕاهێنەری یانەی سۆران یاریزانانی کۆن و نوێ جارێکی تر هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات، هەر یاریزانەو لەشوێنی خۆی بۆ دیاری بکرێت، توانا و هێزی جەستەی و هونەری یاریکردنی یاریزان ئەوەکات بۆ ڕاهێنەر بەدیار دەکەوێت، ڕاهێنەر ئەوکات دەتوانێ پێکهاتەی سەرەکی بۆ هەموو یاریەک باشتر ئامادە بکات.