خەندان سپۆرت - راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
ئەمرۆ شەممە (22-10-2022) بە ئامادەبونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1- بۆ زیاتر پاراستنی ئەمنیەتی یاریگاکان یانەکان پابەندن بەئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس کە ژمارەیان لە 15 پۆلیس کەمتر نەبێت پێش دەسپێکی یاری وە مانەوەیان تا بەڕێکردنی تیپی میوان بەپێچەوانەوە سزای تووند دەدرێن .
2-راگرتنی یاریزانی یانەی چەمچەماڵ ژمارە 13 (احمد محمد ) بۆ 2یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وە پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
3- سەبارەت بەرووداوەکانی یاری یانەی برایەتی و یانەی سەید سادق :
- هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (3-0 ) بۆ بەرژەوەندی یانەی برایەتی .
- ئەنجامدانی 2 یاری داهاتووی یانەی سەیدسادق لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر .
- راگرتنی کارگوزاری یانەی سەیدسادق ( فەرەیدون محمد ) بۆ 4 یاری وە پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
- ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی برایەتی بە توندوتۆڵکردنی یاریگا و ئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس بەو رێژەیەی کەلەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە بەپێچەوانەوە سزای توونددەدرێن .
- پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بۆ یانەی برایەتی بەهۆی کەمتەرخەمی لەئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس .
4- تەنها بۆ ئەو یانانەی 2 گۆڵپارێزیان هەیە (یانەکانی نایاب) لە ئەمڕۆ تا 1-11-2022 دەتوانن گۆڵپارێزێک زیادبکەن .