خەندان سپۆرت - راگەیاندنی یانەی خانزاد
ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 18-10-2022 بە مەبەستی بەشداریكردنی پاڵەوانانی شەترەنجی خانزاد بۆ پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی بەرەو وڵاتای سوریا هەڵفڕین.
سەبارەت بە بەشداریكردنی یانەی شەتڕەنجی خانزادی بۆ پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی لە سوریا،سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد دلزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەكە راگەیاند و گوتی: ناتوانین بوەستین و بێ ئەنجام و بێ یاری دەستەوەستان بین،قەیرانەكان تێدەپەڕێنین،بەڵێ سەختە،بەڵام دەبێت كاربكەین بۆ ئەوەی قەیران تێپەڕێنین و بەرهەممان هەبێت،ئەم بەشداریكردنەش دەستكەوتێكی مەزنی وەرزشی كوردی وعێراقیە بۆ بۆنە نێودەوڵەتییەكان،چونكە ئەم بەشداریكردنە دەستكەوت و ئامانج و ناونیشان و بەرهەمی لەمێژینەی یانەی خانزادە لە یاری شەتڕەنج.
دلزار گوتی : سێ یاریزانی پاڵەوانمان بەشدارن لەم پاڵەوانیەتییە،ئەوانیش (سارا مەسعود،پەروا پشتیوان، ئاریكار ئومێد) ە، كە ئومێد دەكەین ئەمجارەش وەك جارانی پێشوو سەركەوتنێكی نوێ و نایاب پێشكەشی وڵات وشەقامی وەرزشی بكەن،چونكە بڕوایەكی بێ سنوورمان هەیە بە یاریزانەكانی خۆمان،ئەم بڕوایەش هەست دەكەم تاجی زێڕین لەسەربكەن و بە شكۆمەندی بگەڕێنەوە وڵات.