کۆبونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

04:27 - 16/10/2022

4198جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

 

یەک شەممە (16-10-2022) بە ئامادەبونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :

1- دیاریکردنی رۆژی شەممە 22-10-2022 کاتژمێر 11 ی بەیانی بۆ ئەنجامدانی تیروشکی خولی پلەیەکی کوردستان لەهۆڵی قوتابخانەی ئیشقی برایەتی لەهەولێر  . 

2- دوای تاوتوێکردن وە بۆ بەرژوەندی پێشوەچونی زیاتری یاریزانان بڕیاردرا بە گۆڕینی تەمەنی خولەکانی ژێر17 ساڵ و ژێر 20ساڵ بۆ ژێر 18 ساڵ لەدایکبوی (2006-2007 ) و ژێر 20 ساڵ لەدایکبوی (2004-2005 ) . 

3- دەسنیشانکردنی یاریگای شەهید مامۆستا مەهدی لەشاری قەڵادزێ بۆ یارییەکانی یانەی چوارقوڕنە لەگەڕی دووەم بەدواوە . 

4- دیاریکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان  .

نیشانەکردن

#ناوخۆیی