خەندان سپۆرت
پاڵەوانی کوردی نێو دەوڵەتی هۆکار حەکیم بەشداری پاڵەوانێتییەکی پڕۆفیشناڵ دەکات لە وڵاتی ئوردن لە کێشی 63.5 کیلۆ گرام و ڕوبەڕوی گیڤن پاڵەوانی ئەمریکی دەبێتەوە.
لە ماوەی ڕابردودا هۆکار توانی یەکێک لە پشتوێنە پیشەگەرییە نێو دەوڵەتییەکان بۆ عێراق دەستەبەر بکات بە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پاڵەوانە ئەمریکییە و تۆمار کردنی بردنەوە بەرانبەری، یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتە خاوەنی پشتوێنێکی نوێ کە ئەمەش ئەنجامێکی ناوازە و بێ وێنە دەبێت، چونکە لە ڕابردودا هیچ کام لە بۆکسێنەرەکانی عێراق نەیان توانیوە ئەنجامی بدەن.
ڕوبەڕوبونەوەکە 14 ئەم مانگە واتە سبەینێ بەڕێوە دەچێت.